Accessibility links

هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له‌ تورکیا کۆبوونه‌وه‌کانی ده‌سـتپـێـده‌کات

  • VOA News

هاوبه‌ندی نیشـتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له‌ شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیر بۆ ئه‌و حکومه‌ته‌ کاتیـیه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرێت پـێـکیبهێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ناوچه‌ ڕزگارکراوه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداواندا.
چاوه‌ڕوانده‌کرێت پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوبه‌ندیـیه‌که‌ ئومێده‌واره‌ حکومه‌تێـکی کاتی پـێـکبهێنێت تاوه‌کو یارمه‌تی بدات له‌ سه‌قامگیرکردنی بارودۆخی ناوچه‌کانی به‌ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه‌یه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ جۆرج سه‌برا که‌ یه‌کێـکه‌ له‌ ڕابه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ ئسته‌نبوڵه‌وه‌ ڕایگه‌یاند ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌نگه‌ یارمه‌تی ئاواره‌کانیش بدات.
XS
SM
MD
LG