هاوکاتی خۆئاماده‌کردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که، هه‌ندێک لایه‌نی ئۆپزسیۆن داوای بایکۆت کردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ده‌که‌ن.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتووی ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران ناتوانێت جارێکی تر خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه، به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت ده‌توانێت گێرمه‌و کێشه بۆ کاندیده‌کانی تر دروستبکات.
ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیاسی ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری هاوڕایه و ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئێران له وڵاته‌که‌دا به "بیڵێم و باسی بکه‌م و ئاشکرای بکه‌م" ناسراوه و ده‌شڵێت پێشتر ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئه‌حمه‌دی نه‌ژادن تۆمارێکی ده‌نگیی برایه‌کی عه‌لی لاریجانیان بڵاو کرده‌وه که به زه‌برێکی به‌هێز دانرا له دۆسێی خۆکاندیدکردنی لاریجانی.
به‌ڕێز مه‌نوچه‌هری ده‌شڵێت هه‌ر کاندیدێکی سه‌ر به باڵی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بچێته ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئێرانه‌وه توانای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی باڵی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی نابێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیاسی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: