هه‌ندێک له ئه‌ندامه شیعه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق که‌وتونه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که که سوننه‌یه و هاوکات به‌شێکیش له ئه‌ندامه سوننه‌کانی په‌رله‌مان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق که شیعه‌یه.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به‌پێی ده‌ستوری وڵاته‌که ده‌توانرێت متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بسه‌ندرێته‌وه به‌ڵام بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مان پێویسته به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بێت و ده‌شڵێت ئه‌م جۆره هه‌وڵانه هه‌مووی ده‌چنه خانه‌ی کاردانه به‌رامبه‌ر به یه‌کتر.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که پێی وانییه ئه‌و زۆرترایه‌تی ده‌نگه‌ی شیحه‌کان بۆ په‌سه‌ندکردنی بودجه به‌ده‌ستیان هێنا بتوانن بۆ لادانی ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی به‌ده‌ستی بێننه‌وه وه‌ک ده‌ڵێت زۆر فاکته‌ر هه‌ن ده‌بنه مایه‌ی ته‌گه‌ره.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: