Accessibility links

کۆمه‌ڵێـکی سه‌ر به‌ قاعیده‌ به‌رپرسـیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌که‌ی سه‌ر وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • VOA News

کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ به‌پـرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌ خوێناویـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ر وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تیایدا به‌ لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژران.
کۆمه‌ڵه‌که‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کیدا له‌سه‌ر ئنته‌رنێت باس له‌ هێرشه‌که‌ ده‌کات و ده‌ڵێت چه‌کداره‌کانی په‌لاماری وه‌زاره‌تی به‌ گوته‌ی خۆی حکومه‌تی سه‌فه‌ویـیان داوه‌ له‌ ناوچه‌ی سـاڵحیـیه‌ی به‌غداوه‌ و زیاتر له‌ 60 که‌سیان کوشـتووه‌ و به‌ ده‌یانی دیکه‌یان بریندارکردووه‌. ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌یه‌ که‌ له‌ خه‌ڵـکی سووننه‌ ده‌کرێن.
XS
SM
MD
LG