ئارێز داراپور ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی چاودێری کوردوساید-چاک باس ده‌کات که له پاش چه‌ندین ساڵ هه‌وڵو کۆشش، پێنجشه‌ممه، پارتی چه‌پ پرۆژه‌یه‌کی تایبه‌تی دا به پارله‌مانی ئا‌ڵمانیا بۆ تاوتوێکردنی باسی کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کورد و ناساندنی به جێنۆساید. ئه‌و ده‌شڵێت له‌م بواره‌دا، پشتیوانی پارتی سۆسیال-دێموکرات پێویسته.
ئارێز داراپور باسی هه‌وڵه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای پارله‌مانتاره‌کانه‌وه ووڕووژاندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شتێکی باشه و ڕێگه خۆشکه‌ره بۆ به‌ستنی کونفرانسێکی نێونه‌ته‌ه‌یی سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی گه‌لی کورد. ئامانج ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد بۆ چاره‌نوسی گه‌لی کورد بێنه مێدانه‌وه.
ئه‌و داوای پشتیوانی زیاتری گه‌لی کورد و پارته سیاسیه‌کان له‌و هه‌ولانه ده‌کات.