سه‌رۆک ئۆباما براک ئۆباما ده‌ڵێت ته‌نها ڕێگا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی نرخی گاز ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێل به ئێجگاری سوته‌مه‌نی به‌کار نه‌هێنێت.
سه‌رۆک ڕایگه‌یاند بۆیه له وتاری ساڵانه‌یدا له‌سه‌ر ڕه‌وشی وڵات داوای له کۆنگرێس کرد سندوقی ئاسایشی وزه پێکبهێنن بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر تێکنالۆژیای نوێ بۆ ئۆتۆمه‌بێلی بێ سوته‌مه‌نی.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاری هه‌فتانه‌یدا له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند داهاتی نه‌وت و گازی زه‌وییه گشتییه‌کان ده‌شێ ببێته سه‌رچاوی دارایی بۆ ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه به‌بێ زیان گه‌یاندن به کورت هێنانی بودجه.
سه‌رۆک ئۆباما وتاری هه‌فتانه‌ی له تاقیگه‌ی نیشتیمانی ئا‌رگۆن نزیک شیکاگۆ تۆمار کرد که له‌و تاقیگه‌یه‌دا لێکۆڵێنه‌وه له‌سه‌ر تێکنالۆژیای باتری پێشکه‌وتوو بۆ ئۆتۆمبێل کراوه که به به‌کار هێنانی ئه‌و باتریانه به کار هێنانی سوته‌مه‌نی بۆ ئۆتۆمبێل که‌متر کراوه‌ته‌وه.
له وتاری هه‌فتانه‌ی کۆمارییه‌کاندا پاوڵ ڕایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ی بودجه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند کۆمارییه‌کان به‌رنامه‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی کورتهێنانی بودجه‌یان هه‌یه له ماوه‌ی 10 ساڵ به که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کان نه‌ک زیاد کردنی باج.