Accessibility links

دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ ساتێکی بێده‌نگی یادی 25 ساڵه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌که‌نه‌وه‌


halabja

halabja

25 ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌ ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا 16 ی مانگی 3 ی ساڵی 1988 کاتژمێر 11 ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ کاتی عێراق شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ڕژێمی پێشووی عێراق کیمیاباران کرا. ئه‌م کاره‌ساته‌ بوو به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌سی سیڤیلی و بریندار بوونی هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش.
له‌ یادی 25 ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا دانیشوانی سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌کو نه‌ریتێکی ساڵانه‌ بۆ یاد کردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته‌‌ ساتێک به‌ بێده‌نگی وه‌ستان.
په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردوین
XS
SM
MD
LG