له دواترین ڕاپۆرتیدا ڕێکخراوی مافه‌کان ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ واتا لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماژه به خراپی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆف ده‌دات له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، و ده‌ڵێت هه‌ردوو پارتی حوکمڕان له‌و هه‌رێمه‌دا، واتا پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌کیان خستۆته گه‌ڕ له‌پێناو قۆرخ کردن و پاوان کردنی ده‌سه‌ڵاتدا. هاو کات ڕێکخراوه‌که پێشێلکاریـیه‌کانی مافی زیندانیان له کوردستانی عێراقدا ده‌خاته ڕوو.
په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆف له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڕێز سالار مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌منستی واقعی نه‌بووه له هه‌ندێ به‌شدا وه‌ك پاوان کردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، وه‌لێ ناوبراو ده‌ڵێت ده‌بێت حکومه‌ت ڕه‌چاوی ئه‌م جۆره ڕاپۆرتانه بکات.