Accessibility links

موئەیەد تەیب: کشانەوەى کورد لە حکومەتی عێراق باشترین ڕێگاچارەیە


پـرسى کشانەوەى وەزیر و نوێنەر و پەرلەمانتارانى کورد لە بەغدا، هاوکاتى کشانەوەى دوو وەزیرى لیستى عیراقیە لێکدانەوەى جیاوازى بۆ دەکرێت و ئەو پـرسە ماوەیەکە بۆتە تەوەرى سەرەکى دەزگاکانى راگەیاندنى کوردى و عێراقیش.
ئەو پرسیارە دەکرێت ئایا وەزیر و کاربەدەستانى کورد هەمان هەڵوێستى بەشێک لە وەزیرەکانى لیستى عێراقیە دەگرنەبەر و یاخود کشانەوەى کورد لە بەرژەوەندى کورددایە.
موئەیەد تەیب وتەبێژى لیستى هاوپەیمانى کوردستان لە وەڵامى ئه‌م پرسیارە بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ئەگەر سەرجەم لایەنە کوردیـیەکان یەک دەنگ بن، ئەوا کشانەوەى کورد لە حکومەت باشترین رێگا چارەیە.
دکتۆر حەمید باڤى پەرلەمانتارى کورد لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ئەوەى ئێستا لە گۆڕەپانى عێراقدا دەگوزەرێت ئاماژەیەکە بۆ پارچەبوونى عێراق بەسەر سێ پێک هاتەدا.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG