سه‌رۆکی هه‌واڵگری له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی.
جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ڤیڤ کۆخاڤی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ئاسایشیدا له شـارۆچکه‌ی هێرزلیای ئیسرائیلی گوتی ئه‌سه‌د په‌ره به هێرشه‌کانی له دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه ده‌دات که هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی لابده‌ن.
کۆخاڤی گوتیشی ئه‌سه‌د ئاماده‌کاری ته‌واو ده‌کات بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی، به‌ڵام هێشـتا فه‌رمانی به به‌کارهێنانی نه‌داوه.
سه‌رۆکی هه‌واڵگری له‌شـکری ئیسرائیل ئاشـکرای نه‌کرد له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک ئه‌و پـێی وایه ئه‌سه‌د ئاماده‌کاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه ئیسرائیل له مێژه‌وه مه‌ترسی خۆی ده‌ربڕێوه له‌وه‌ی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا بکه‌ونه ده‌سـتی کۆمه‌ڵه‌کانی دژایه‌تی ئیسرائیل ده‌که‌ن، وه‌کو حزبوڵڵای لوبنان یان کۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری ئه‌لقاعیده.
هه‌ره‌چه‌نده ئیسرائیل له شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه به‌دوره، به‌ڵام نیگه‌رانه له‌وه‌ی شیانی هه‌بێت توندوتیژیـیه‌کان بگه‌نه سنووره‌کانی باکوری وڵاته‌که‌یه‌وه.