له ڕاپـۆرتێـکی نوێ‌دا سه‌باره‌ت به سوریا هاتووه، به لایه‌نی که‌م 2 ملیۆن له منداڵانی ئه‌و وڵاته پـێویسـتیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه، دوابه‌دوای دوو سـاڵ له شه‌ڕ و نائارامی که زیانی به توانای خێزانه‌کان گه‌یاندووه بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشـتنیان به خۆراک و خزمه‌ته‌کانی پاک و خاوێنی و ناردنی منداڵانیان بۆ قوتابخانه.
کۆمه‌ڵه‌ی Save the Children له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا جه‌خت ده‌کاته سه‌ر کاریگه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی سوریا له‌سه‌ر قوربانیـیانی شه‌ڕه‌که.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت قوتابخانه‌کان و نه‌خۆشـخانه‌کان به‌هۆی شه‌ڕوپـێـکدادانی سه‌رهه‌ڵـداوان و هێزه‌کانی حکومه‌ت زیانێـکی ئێجگار زۆریان پـێـگه‌یشـتووه.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت نزیکه‌ی هه‌موو خێزانه‌کان ناتوانن به شێوه‌یه‌کی دوروست ده‌سـتیان به خزمه‌ته‌کانی پاک و خاوێنی بگات.
ڕاپـۆرته‌که داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ کرد، ڕێ بده‌ن به گه‌یاندنی یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌کان که منداڵان پـێویسـتیان پـێـیه‌تی. هه‌روه‌ها داواشی کرد به‌کارهێنانی چه‌کی قورس له ناوچه‌ی دانیشـتواندا بوه‌ستێنن و کردنی منداڵان به چه‌کدار و سه‌رباز ڕابگرن.