Accessibility links

ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ شکستى ده‌هێنێت لە دروستکردنى پاڵاوگەى نەوت له‌ پارێزگاکه‌دا


بەهۆى کۆمپانیایەکى کوردى، ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ نەیتوانى دەنگ لەسەر دروستکردنى پاڵاوگەى نەوتى پارێزگاکە بدات و هەر یەکە لە ئەندامانى پارتى ئیسلامى عێراقى و بزوتنەوەى دادو چاکسازى و هەردوو کۆتاى شەبەک و ئێزیدیەکان لەو دانیشتنەدا کشانەوە.
قاسم ساڵح سەرۆکى لیستى برایەتى نەینه‌واى کوردەکان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت بەهۆى کشانەوەى بەشێک لە ئەندامان لە ئەنجومەن نیسابى یاساى تەواو نەبوو کە بتوانرێت دەنگ لەسەر پرۆژەکە بدرێت.
لە بەرامبەریشدا یەحیا عەبد مەحجوب ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ و نوێنەرى پارتى ئیسلامى عێراقى بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ناڕوونى لە پرۆژەکەدا هەبوو، بۆیە لەو دانیشتنە کشاونەته‌وە. دەشڵێت پێشتر پارێزگار ئاگادارى کردوونه‌ته‌وه‌ کەوا کۆمپانیایەکى ئیماراتی بە دروستکردنى پاڵاوگه‌کە هەڵدەسێت، بەڵام کە پرۆژەکە خرایە ڕوو دەرکەوت کۆمپانیایەکى کوردیە و بارەگاکەى لە هەولێرە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG