کاردیناله‌کانی جیهان وا له کۆشـکی پاپایی له ڤاتیکان کۆبوونه‌وه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی هه‌ڵبژاردنی پاپایه‌کی نوێ تاوه‌کو شوێنی پاپا بێنێدێکتی شـازده بگرێته‌وه که له مانگی ڕابردوودا ده‌ستی له پـۆسته‌که‌ی کشـانده‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ر 115 کاردیناله‌که‌ی جیهان ڕوویان له ڤاتیکان کرد و به‌شـداریـیان له ڕێوڕه‌سـمێـکی ئاینی تایبه‌تدا له کڵێسـای سـانتا پـوترس کرد، به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و کۆشکی پاپایی بڕۆن و ده‌سـتبکه‌ن به کۆبوونه‌وه داخراوه‌که‌یان که ڕه‌نگه چه‌ند ڕۆژێـک بخایه‌نێت.
به‌پـێی نه‌ریته‌کان، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کانی کۆشکه‌که به‌سه‌ر کاردیناله‌کاندا داده‌خرێن و به ته‌واوی له جیهان دادبڕێن و یه‌ک له دوای یه‌ک له‌سه‌ر ئنجیل سوێند ده‌خۆن که به هیچ شێوه‌یه‌ک پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پاپای نوێ بۆ که‌س باس ناکه‌ن.
پاشـان کاردیناله‌کان ڕۆژانه چوار جار ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی پاپایه‌ک ده‌ده‌ن تاوه‌کو یه‌ک له کاردیناله‌کان دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کان به‌ده‌سـتده‌هێنێت که ده‌کاته 77 ده‌نگ.
هه‌روه‌ها ڕۆژانه هه‌موو کارته‌کانی ده‌نگیان له‌سه‌ر دراوه، ده‌سووتێنرێن و دوکه‌ڵی ڕه‌ش له توونی کۆشکه‌که به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌تا کاردینالێـک ده‌نگی پـێویست به‌ده‌سـتده‌هێنێت و دێن چه‌ند مادده‌یه‌کی کیمیاوی به‌سه‌ر کارته‌کاندا ده‌که‌ن تاوه‌کو له کاتی سووتاندنیاندا دوکه‌ڵه‌که ڕه‌نگی سـپی ببێت، به‌وه‌ش له ده‌ره‌وه ده‌زانرێت پاپای نوێ هه‌ڵبژێردراوه و زه‌نگه‌کان لێده‌درێن.
ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌تا سێ ڕۆژی یه‌که‌م هیچ کام له کاردیناله‌کان دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـت نه‌هێنا، ئه‌وا ڕێژه ده‌نگه‌کانی پـێویست بۆ هه‌ڵبژاردنی پاپا که‌م ده‌کرێته‌وه.