پـۆلیسی تورکیا 4 که‌سی سوری و که‌سێـکی تورکی ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان له ته‌قینه‌وه‌که‌ی مانگی ڕابردووی ده‌روازه‌ی سـنووری جێلوه‌گوێزوودا هه‌بووه.
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا موعه‌مه‌ر گویله‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئانکه‌ره ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌روه‌ها 3 که‌سی دیکه‌ش ده‌سـتگیرکرابوون، به‌ڵام ئه‌وان ئازادکراون. گوتیشی هێشـتا به دوای گومانبارێـکی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
هه‌رچه‌نده گویله‌ر ڕاسته‌وخۆ حکومه‌تی سوریای به هێرشه‌که تاوانبار نه‌کرد، به‌ڵام ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی گومان ده‌کرێت په‌یوه‌ندیـیان به هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی سوریاوه هه‌بێت.
ده‌روازه‌که که له نزیک گوندی ڕه‌یحانلیـیه له باشوری تورکیا ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی باب ئه‌لهه‌وای سوریاوه. له 11 ی مانگی دووی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌میدا ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 14 که‌س و برینداربوونی ده‌یان که‌سی دیکه. هه‌روه‌ها زیانی ماڵیشی به ده‌روازه‌که گه‌یاند.