Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی: با پرۆسه‌که‌ له‌ ئاستی میت بگوازرێته‌وه‌ بۆ ئاستی رێبه‌راتی تورکیا

  • Jani Diylan

دکتۆر کرمانج گوندی باس له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتێوه‌ردانی وڵاتان له‌ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات

دکتۆر کرمانج گوندی باس له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتێوه‌ردانی وڵاتان له‌ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات

دکتۆر کرمانج گوندی مامۆستای زانکۆی ئیاله‌تی ته‌نیسی له‌ 22/2 /2013 نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆک ئوباما کردووه‌ وسوپاسی ده‌کات بۆ پشتیوانی کردنی له‌ پرۆسه‌کانی ئاشتی نێوان حکومه‌تی تورکیا وپارتی کرێکارانی کوردستان و گه‌لی کورد.
سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری سه‌ره‌کی له‌ نووسینی ئه‌و نامه‌دا دکتۆر کرمانج گوندی ده‌ڵێت " نه‌خێر سوپاسکردن ته‌نها هۆکار نه‌بوه‌، به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌کو ناوه‌روکی نامه‌که‌ ده‌ری ده‌خات پتر گله‌ییه‌ له‌ سیاسه‌تی ئه‌مریکا و تورکیادا به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی کورد له‌ باکوری کوردستان ، به‌رامبه‌ر به‌و (حسن النیه‌) که‌ چه‌ند جار رێبه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان له‌ باکۆری کوردستان نیشانی داوه‌ به‌ڵام تورکیا هه‌میشه‌ وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه‌ وه‌ یاخود کاتی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ (ئێمه‌ دانوستاندن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ناکه‌ێن) وه‌ له‌ هه‌مان کاتیشدا سوپاسی کرایه‌ که‌ بۆ یه‌کمین جاره‌ له‌ میدیای تورکیادا باس له‌وه‌ بکات سه‌رۆکێکی ئه‌مریکایی به‌ ڕاشکاوی پشتگێری خۆێ له‌ بۆ دانوستاندنی حکومه‌تی ئه‌ردوگان ، حکومه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ پ.ک.ک ده‌ربڕبیتن وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌و یارمه‌تیه‌ی ئه‌مریکا ده‌دات به‌ تورکیا به‌ جۆرێکی به‌د له‌ دژی کورد به‌ کار بهێنرێت. دکتۆر کرمانج هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت داواش لێ کراوه‌ پ.ک.ک له‌ لیستی تیرۆریستی لا ببات و له‌ هه‌مان کاتدا یارمه‌تی ده‌ر بێت له‌ رزگارکردن وه‌ یاخود ئازادکردنی به‌رێز ئۆجه‌لان".
XS
SM
MD
LG