Accessibility links

مێزگردی هه‌فته‌ : ژنان وئاسته‌نگ‌ له‌به‌رده‌م مافه‌کانیاندا

  • Jani Diylan

Shler Bapiri - Gona Saeed

Shler Bapiri - Gona Saeed

ژنانی کوردستان ساڵانێکه‌ تێ ده‌کۆشن بۆگه‌یشتن به‌ مافه‌کانیان و یه‌کسانی له‌گه‌ڵ پیاواندا به‌ڵام رێگایه‌کی پڕ هه‌وراز ونشیویان له‌ پێشدایه‌ وسه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ر کام له‌ به‌شه‌کانی کوردستان تاێبه‌تمه‌ندی خۆێ هه‌یه‌ به‌ڵام هێشتا گیروده‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاینی و پیاو سالارین.
مێوانانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌مان گۆنا سه‌عید چالاکی بواری یه‌کسانی ژن وپیاو و رۆژنامه‌وان شلێر باپیری یه‌.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ێ ئاخۆ ئه‌مرۆ ژنی کورد له‌ چ بارێکدایه‌ ؟
گۆنا سه‌عید ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر جوگرافیای کوردستان له‌به‌ر چاو بگرین جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌ باره‌ی ئه‌وهه‌ل و مه‌رجه‌ێ که‌ هه‌ر یه‌که‌ له‌م چوار پارچه‌ی کوردستاندا که‌ ژنان تێدا ده‌ژێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارو دۆخه‌که‌یان زۆر په‌ێوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بارو دۆخی سایاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و هه‌ر وه‌ها مه‌سه‌له‌ی یاسا و مافه‌کانیان له‌و وڵاته‌دا به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ده‌زانین له‌و چوار وڵاته‌دا هه‌ر یه‌کی ده‌رگیری کۆمه‌ڵێک کێشه‌ و ته‌نگه‌ژه‌ێ هه‌م سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م ئابوری هه‌یه‌ و به‌و پێه‌ش ژنی کورد وه‌کو ژنانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گێروده‌ن به‌ ده‌ست یاساکانی دژ به‌ ژن، سیستم و ده‌سه‌ڵاتی پیاو سالاری، ده‌سه‌ڵاتی دام وده‌زگای ئاینی، جا جیاوازیان زۆره‌ و شتی هاوبه‌شیشیان زۆره‌.
شلێر باپیری ده‌ڵێت ئه‌مرۆ ژنی کورد ده‌توانی ئومێده‌وارمان بکا بۆ ڕۆژانی داهاتوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین بڵێن ژنی کورد له‌ پێگه‌ و پله‌ و پایه‌یه‌کی زۆر باشدایه‌، به‌ داخه‌وه‌ به‌ڵام ده‌بێت زۆر به‌ کردار کار له‌ پرۆسه‌که‌دا بکه‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ژنی کورد بۆ داهاتۆیه‌کی گه‌سه‌دار پلانی بۆ دابنێن
XS
SM
MD
LG