ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه به تێکڕای ده‌نگ خولی نوێی سیزایان بۆ سه‌ر کۆریای باکور په‌سه‌ند کرد. به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت ته‌نها ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ری به‌رنامه‌ی ناو‌کی کۆریای باکور وتووێژه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین یانگ جایچی ڕاده‌گه‌ێنێت سزاکان باشترین ڕێگا نین بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ناو‌کی کۆریای باکور و ئاشتی نیمچه دورگه‌ی کۆریا مسۆگه‌ر ناکات. زانیاری زیاتر له ڕاپۆرته‌که‌ی ویلیه‌م ئایدی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دایه.