Accessibility links

کۆریای باکور دژی بڕیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه‌


کۆریای باکور به‌ فه‌رمی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی ڕه‌تکردۆته‌وه‌ که‌ له‌و بڕیاره‌دا داواکراوه‌ پیۆنگ یانگ به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ڕابگرێت، هاوکاتی ئه‌وه‌ی وڵاتی چین داوای پاراستنی ئارامی ده‌کات.

له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا که‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکور ده‌ڵێت سه‌پاندنی سزا ئابوریه‌کان له‌ بری ئه‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی لاواز بکات، هه‌زار جار تواناییه‌کانی زیاد ده‌کات.

ئه‌و سزایانه‌ی له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌پێندرانه‌ سه‌ر کۆریای باکور، پێنجه‌م سزایه‌ له‌وه‌تای ساڵی 2006ه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی تۆکمه‌ کردنی کۆت و به‌نده‌کان له‌سه‌ر بواری دارایی و بازرگانی وڵاته‌که‌.
XS
SM
MD
LG