کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ئاکامی دوو هێرشی خۆکوژی به‌لانی که‌م 18 که‌س کوژراون هاوکاتی سه‌ردانی چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌فغانستان.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له یه‌کێک له‌و هێرشانه‌دا که کراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری له کابوڵ به‌لانی که‌م 9 که‌سی سیڤیڵ کوژراون و هێرشه‌که‌ش له ده‌می سه‌ردانه‌که‌ی هه‌یگڵ بووه بۆ پایته‌ختی ئه‌فغانستان، وه ده‌شڵێن له‌م هێرشه‌یاندا زیاتر له 13 که‌سیش بریندارن.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌یگڵ له شوێنێکی پارێزراو بووه و هیچ زیانێکی پێنه‌گه‌یشتووه.
تاڵیبانه‌کان به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندووه و ده‌شڵێن ئه‌و هێرشه ئاگاهیدانێک بووه بۆ وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌شڵێن له هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی تردا له شاری خۆست له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس و هه‌شت که‌سی سیڤیڵ کوژراون که زۆربه‌یان منداڵن.