حکومه‌تی فلیپـین به توندی سه‌رزه‌نشتی گروپێکی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریای کرد به هۆی ده‌ستگیرکردنی 21 ئه‌ندامی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ناوچه‌ی جۆلان، ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌کی له چه‌کداماڵراوی نێوان سوریا و ئیسرائیله.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فلیپـین ئه‌مڕۆ له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئاشتی پارێزانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به ڕه‌چه‌له‌ک فلیپـینین، کارێکی نابه‌جێـیه و پـێشێلکردنی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌که ئاماژه‌ی ئه‌وش ده‌دات حکومه‌تی فلیپـین له پێناو ئازادکردنی ئه‌م گیراوانه کار له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاته یه‌کگروتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌کات.
ڤیتالی چێرکنی باڵوێزی رووسیا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به په‌یامنێرانی گوت ئاشتی پارێزانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیرکراون، رۆژی چوارشه‌ممه دوێنێ پێداویستی و که‌ره‌سته‌یان ده‌گایانه بنکه‌یه‌کی چاودێریکردنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌و ده‌مه‌ی له لایه‌ن نزیکه‌ی 30 چه‌کداره‌وه ڕاگیران.
هاوکات گرته ڤیدیۆیـیه‌کان، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر یوتیوب بڵاوکراونه‌ته‌وه، نیشـانی ده‌ده‌ن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا له‌گه‌ڵ کاروانی که‌لوپه‌له‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا وه‌ستاون.
شایه‌نی باسه ده‌ستگیرکردنی ئه‌و ئاشتی پارێزانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی له‌شکری سه‌رهه‌ڵداوانی سوری داوای له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ی کرد چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر بۆ سوپای ئازادی سوریا دابین بکه‌ن.