گه‌لی ڤێنزوێلا ڕۆژێکی دیکه‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پرسه‌گێرانیان به‌هۆی مردنی هۆگۆ چاوێزی سه‌رۆکیان، که له ڕۆژی سێشه‌ممه پاش ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد.
پرسه‌گێره‌کان له ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه له ئه‌کادمیای له‌شکری کاراساس به ڕێز وه‌ستابوون له کاتێکدا ته‌رمی هۆگۆ چاوێز بۆ دواین ڕێز لێنانی له‌وێ دانراوه.
ژماره‌یه‌ک له هاوپیمانانی نزیکی چاوێز له ناویاندا سه‌رۆکی ئه‌رژه‌نتینا،بۆلیڤی و ئۆرگوای له ڤێنزوێلان بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی هه‌ینی به‌شداری له مه‌ڕاسیمی به خاک سپاردنی بکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسه‌وانانی سه‌رۆک کۆماری ڤێنزوێلا هۆزێ ئۆرنێلا به ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشییه‌یتت پرێسی گوتووه به‌ڕێز چاوێز به‌هۆی چه‌ند جه‌ڵده‌ی دڵ گیانی له ده‌ست داوه. پێشتر حکومه‌ت پشتڕاستی کرد که به‌ڕێز چاوێز نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری له‌سه‌ر جۆری شێرپه‌نجه‌که‌ی نه‌دا.