کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له قاهیره بڕیاری دا شوێنه‌که‌ی سوریا بداته ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به مه‌رجێـک ده‌سـته‌یه‌کی جێبه‌جێـکار پـێـکبهێنێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت و حکومه‌ت پـێـکده‌هێنرێت.
نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب له ڕاگه‌یاندنێـکدا له پاش کۆبووه‌وه‌کان ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م بڕیاره له به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیـیانه‌یه که گه‌لی سوریا داویه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌یه که پـیایدا تێپه‌ڕده‌بێت.
نه‌بیل عه‌ره‌بی گوتیشی ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که که هه‌رچه‌ند هیچ هیوایه‌ک بۆ بوونی چاره‌سه‌رێـک نیـیه.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بدا هاتووه " هه‌ر ئه‌ندامێـکی کۆمکاری عه‌ره‌ب مافی خۆیه‌تی به پــێی خواستی خۆی هه‌موو پـێداویسـتیـیه‌کانی به‌رگریکردن له‌خۆ پـێشـکه‌شی گه‌لی سوریا و له‌شـکری ئازادبکات، له‌وانه کۆمه‌کی له‌شـکری."