Accessibility links

هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ جێـگه‌ی ڕه‌خنه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ ده‌بێت

  • Goran Tawfeeq

دوای ئه‌وه‌ی 11 مادده‌ی پـرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا په‌سه‌ندکرا به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێـک له‌ په‌رله‌مانتارانی لیستی عێراقیـیه‌ و هه‌موو پـێـکهاته‌کانی هاوپه‌یمانی شیعه‌کان، به‌ڵام ته‌واوی کوتله‌ کوردسـتانیـیه‌کان بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که‌یان کرد و تانه‌شیان له‌و ده‌نگدانه‌ دا که‌ به‌بێ گوێگرتن له‌ داواکاریـیه‌کانی کورد هه‌وڵ ده‌درێت بودجه‌ په‌سه‌ندبکرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا نوێنه‌رانی کورد هه‌ڵوێستی سیاسی خۆیان ڕاگه‌یاند و له‌ دادگای فیدراڵیش سـکاڵا تۆمارده‌که‌ن بۆ ڕێگرتن له‌م بڕیاره‌، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق 14 مادده‌که‌ی پـرۆژه‌ یاسای بودجه‌ په‌سه‌ندبکات له‌ مادده‌ی 12 دا که‌ سه‌رجه‌م داواکاریـیه‌کانی لیستی عێراقیـیه‌ی له‌خۆگرتبوو، ئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پاشگه‌زبووه‌یه‌وه‌ له‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێـکی ئه‌و لیسته‌ی دابوو که‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی لیستی عێراقیـیه‌ به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌که‌یان کردبوو و ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌که‌شیان سـازدابوو.
پاش ئه‌وه‌ی لیستی عێراقیـیه‌ هه‌ستی به‌وه‌ کرد که‌ داواکاریـیه‌کانی جێبه‌جێ ناکرێت و به‌شـداریـیه‌که‌شی هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی بووه‌، ئه‌م پـلانه‌ش به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه‌ و ده‌نگی به‌ یازده‌ مادده‌ی بودجه‌که‌ داوه‌، ده‌ستبه‌جێ چه‌ند په‌رله‌مانتاره‌که‌ی لیستی عێراقیـیه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌جێده‌هێڵن و سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش پاش چاوه‌ڕوانی نیو کاژمێر به‌ یه‌کجاری دانیشتنه‌که‌ی بۆ سبه‌ینێ دواخست.

XS
SM
MD
LG