جارێکی تریش دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاته‌که دواخرا وه‌ک ده‌گوترێت به‌هۆی نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌دا.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت په‌رله‌مان نه‌یتوانی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی له‌سه‌ر بودجه هه‌ن چاره‌سه‌ر بکات و به‌شدارینه‌کردنی زۆرێکیش له په‌رله‌مانتاران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنوسی ئه‌م بودجه‌یه هه‌یه.
به‌ڕێز عه‌بدولقادر که ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییشه له په‌رله‌مانی عێراق له‌وبڕوایه‌دایه سه‌ردانی شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکیانه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانی هه‌یه‌تی له‌سه‌ر بودجه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ده‌شڵێت به‌شدارینه‌کردنی زۆرێک له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ده‌شێت وه‌ک پشتیوانیه‌ک بۆ لایه‌نی کوردی لێی بڕوانرێت، هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌ڵێت خۆشیان تێبینیان له‌سه‌ر هه‌ندێک بڕگه‌ی به‌رنوسی ده‌ستور هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: