Accessibility links

جۆن کیری: پـێویسته‌ کۆمه‌که‌کانی ڕه‌وانه‌ی سوریا ده‌کرێن بۆ به‌هێزکردنی هێزه‌ میانڕه‌وه‌کان بێت

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ده‌ڵێت هه‌ر کۆمه‌کێـک بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بڕوات ده‌بێت له‌ پـێناو یارمه‌تیدانی به‌هێزکردنی هێزه‌ میانڕه‌وه‌کاندا بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، جۆن کیری له‌ میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ حه‌مه‌د بن جاسم بن جه‌بر ئال ثانی سه‌رۆک وه‌زیری قه‌ته‌ر، پـشـتیوانی ئه‌مه‌ریکا له‌ خه‌ڵـکی سوریای دووپاتکرده‌وه‌ و گوتی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ بـبینێت کوشـتنکاری له‌ سوریا به‌ کۆتایی بگات و گه‌لی سوریا به‌ ئازادی بژی.
XS
SM
MD
LG