Accessibility links

سالار مه‌حمود : من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نێم بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان حیزبی بکرێن

  • Jani Diylan

وتو وێژ له‌گه‌ڵ سالار مه‌حمود

وتو وێژ له‌گه‌ڵ سالار مه‌حمود

22 ساڵ له‌مه‌و پێش شاری راوه‌ندۆز وه‌کو ده‌روازه‌ێ ڕاپه‌رین یه‌کمین شاری هه‌رێمی کوردستان بوو که‌ له‌ ده‌ستی رژێمی سه‌دام حوسه‌ێن ڕزگاری بوو.
سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆی ببه‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه ئاخۆ کێ رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو له‌و ڕاپه‌رینه‌دا‌ ده‌ڵێت " ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 وه‌رچه‌رخانێکی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی بوو له‌ رێره‌وی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی شوڕش و خه‌ڵکی کوردستان، بێکومان تۆڕه‌یی خه‌ڵکی کوردستان له‌ هه‌ندێ شوێن وای کرد پێش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بگاته‌ شارۆچکه‌کان وناوچه‌کان خه‌ڵک ڕاپرێ وه‌ ڕاده‌ێ گه‌لی کوردستان و هه‌م ئاهه‌نگی نێوان شانه‌ چه‌کداره‌کان و پارتیزانه‌کان رۆڵی گه‌وره‌ی بینی له‌و قۆناغه‌دا. کاک سالار ده‌شڵێت ئێمه‌ لێره‌وه‌ بۆ ئه‌وسا ده‌بینین ڕاپه‌رین یه‌کێک بوه‌ له‌ وێزگه‌ چاره‌نووس سازه‌کانی ڕاماڵینی دام و ده‌زگاکانی ڕژێمـی شۆفینی و تۆتالیتار له‌ به‌شێکی کوردستاندا ".
XS
SM
MD
LG