پاش بێ ئه‌نجامبوونی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و هاوپه‌یمانی نیشـتمانی، ده‌نگدادن له‌سه‌ر بودجه دواخرا بۆ سبه‌ینێ. کێشه‌ی پاره‌ی کۆمپانیاکانی نه‌وتیش گرفتی سه‌ره‌کی نێوان هه‌رێمی و به‌غدایه که لایه‌نی کوردی داوای خه‌رجی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی کردووه و بڕه‌که‌شی 4 ترلیۆن و 200 ملیار دیناری عێراقیـیه، به‌غداش ئاماده نیـیه ئه‌م بڕه پاره‌یه خه‌رج بکات، ئه‌گه‌رچی له پـێشـووتردا هاوپه‌یمانی نیشـتمانی داواکاریـیه‌کانی لیستی عێراقیـیه‌ی جێبه‌جێکردبوو به مه‌به‌سـتی ئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانێت بودجه‌ی عێراقی تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام لیستی عێراقیـیه به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی نه‌کرد و نیسـابی یاسایی دانیشـتنه‌که‌ی شـکاند و کۆبوونه‌وه‌که هه‌ڵوه‌شـایه‌وه.
هاوپه‌یمانی کوردسـتانی ڕایگه‌یاند لیستی عێراقیـیه پـشـتیوانی داوای لایه‌نی کوردی کردووه و ئاماده نه‌بووه بودجه تێپه‌ڕێت به‌بێ ته‌وافوق و ده‌نگی لایه‌نی کوردی.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ لیستی عێراقیـیه له به‌رده‌م دوو ڕاوبۆچووندا دابه‌شبوون و به‌شێـکیان له په‌رله‌مانتارانی ئه‌و لیسته به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌که‌یان کرد و دانیشتنه‌که ته‌نها پـێویستی به دوو ئه‌ندام هه‌بوو بۆ ڕێژه‌ی یاسایی، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێـکی کورد به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که په‌رله‌مانتارانی لیسـتی عێراقیـیه سیاسه‌تی کاریان به‌و شێوه‌یه بووه که ته‌نها به‌شـداریـیان له ئاسـتێـکدابێت که نه‌گاته ڕێژه‌ی یاسایی کۆبوونه‌وه‌که.
حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مانتاری کورد پـێی وایه په‌رله‌مان شـکسـتی نه‌هێناوه، به‌ڵام به‌بێ ته‌وافوق یاساکان تێناپه‌ڕێت.