پـۆلیس و کۆمپانیای نه‌وتی باشوری عێراق ده‌ڵێن به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک که‌سـانی توڕه هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر کێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه-2 له باشوری عێراق، ئه‌مه‌ش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر بێـکاری له ناوچه‌که‌یاندا.
کاربه‌ده‌ستێـک له کیڵگه نه‌وتیـیه‌که به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت ئه‌مڕۆ به لایه‌نی که‌م 400 خۆپـیشـانده‌ری توڕه له به‌رده‌می ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کیدا گردبوونه‌وه و که‌وتنه به‌ردبارانکردن و پاشـان خۆیان به کێڵگه‌که‌دا کرد و زۆربه‌ی کارمه‌نده بیانی و عێراقیـیه‌کان له‌تاو سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان شوێنه‌که‌یان جێهێشت.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیسیش له به‌سره به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه زوویه‌کی ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 150 که‌س خۆیان به ئۆفسه‌کانی کێڵگه‌که‌دا کرد و که‌وتنه شکاندنی که‌لوپه‌له‌کان و کامێراکانی چاودێری.
گوتیشی ئۆفیسه‌کان تایبه‌ت بوون به کۆمپانیای سامسۆنگ که له‌وێ بۆ کۆمپانیای نه‌وتی لووک ئۆیڵی ڕووسی کارده‌کات.
گوته‌بێژێـکی لووک ئۆیڵ له مۆسـکۆ له‌م باره‌یه‌وه گوتی هێزه‌کانی پـۆلیس و له‌شـکر گه‌یشتوونه‌ته کێڵگه‌که و کۆنتڕۆڵی ڕه‌وشه‌که‌یان کردووه. گوتیشی هیچ زیانێـک به ده‌زگا نه‌وتیـیه‌کان نه‌که‌وتووه.