سه‌رۆک ئۆباما بڕیاری که‌م کردندنه‌وه‌ی 85 ملیار دۆلاری به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی له بودجه‌ی ئه‌مه‌ریکا مۆر کرد. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی کۆنگرێس و کۆشکی سپی نه‌یانتوانی له‌سه‌ر بڕیارێک ڕێکبکه‌ون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کورت هێنانی بودجه‌ی ئه‌مه‌ریکا. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکاش ڕایگه‌یاند که‌م کردنه‌وه‌ی بودجه‌ی فێدڕاڵ کار ده‌کاته سه‌ر ئه‌رکه‌کانی له‌شکر.
دکتۆر ئاوات عه‌لیار شاره‌زای کاروباری سیاسی ئه‌مه‌ریکا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ڕایگه‌یاند، پێی وا نییه که‌م کردنه‌وه‌ی بودجه کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێت بۆ سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئه‌م 85 ملیار دۆلاره ته‌نها له‌سه‌دا 2 ی بودجه‌ی ئه‌مه‌ریکایه.
دکتۆر ئاوات ده‌شڵێت ئه‌مه ته‌نها له ئه‌مه‌ریکا ڕووی نه‌داوه به‌ڵکو له هه‌ندێک وڵاتانی ئه‌وروپاشدا بودجه که‌م کراوه‌ته‌وه به‌ڵام هینی ئه‌مه‌ریکا زیاتر گه‌وره کراوه‌ته‌وه.
زیانیاری زیاتر له‌م وتووێژه‌دایه.