کۆبوونه‌وه‌ی لیستی عێراقیـیه بۆ تاووتوێکردنی پاشه‌کشێی وه‌زیره‌کانی له حکومه‌تدا، له کاتێـکدایه که سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروباری خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڵ مالیکی سه‌رۆک وه‌زیردا کۆده‌بێته‌وه و دوا پـێشـهاتی سیاسی و کاری لیژنه‌کانی په‌یوه‌ست به داخوازی خوپـیشـانده‌ران ته‌وه‌ری گفتوگۆکانیان ده‌بێت.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی نزیک له دانیشـتنی ئه‌مڕۆی وه‌زیران و په‌رله‌مانتارانی لیستی عێراقیـیه به ئاماده‌بوونی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسته‌که قه‌واره سیاسیـیه‌کانی پـێکهاته‌ی لیستی عێراقیـیه ڕاوبۆچوونی جیاوازیان هه‌بووه ده‌رباره‌ی کشـانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانیان له حکومه‌ت و هاوکات مه‌سه‌له‌ی به هه‌رێمکردنی پارێزگا سـووننه‌کان و بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانیش به‌شێـکی تری ڕاوبۆچوونه جیاوازه‌کانی ئه‌م لیسته‌یه که ناوه‌به‌ناوه په‌رله‌مانتار و وه‌زیرانی لێده‌کشێته‌وه و وه‌ک که‌سـایه‌تیـیه‌کی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.
له لایه‌کی تره‌وه به‌ر له‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ سـازبکرێت، ئه‌یاد عه‌لـلاوی ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانی لیسته‌که‌ی ئاماده‌یی‌یان ده‌ربڕیوه ده‌ست له‌کاربکشێنـنه‌وه. له به‌رامبه‌ریشـدا حامد موتڵه‌گ په‌رله‌مانتاری لیسته‌که ده‌ڵێت هێشـتا هیچ وه‌زیرێـک بڕیاری نه‌داوه له حکومه‌ت پاشه‌کشێ بکات و هه‌ڵوێسـتی وه‌زیری دارایـیش بڕیاری تایبه‌ت به خۆی بووه و به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی لیسته‌که‌یدا نه‌بووه.
له نوێترین لێـدوانیشیدا ڕافع عیسـاوی وه‌زیری دارایی، داوای له وه‌زیره‌کانی لیسـتی عێراقیـیه کرد حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی به‌جیبهێڵن و هه‌موو ئه‌و لێـدوانانه‌شی ڕه‌تکرده‌وه که عیسـاوی بۆ ده‌ربازبوون له دادگای عێراقی ئه‌م بڕیاره‌ی دابێت و پاشـان هه‌ڵبێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.