بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا له ئه‌سته‌نبوڵ کۆببنه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردن و ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی کاتی سوریا.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
زۆرێک له شیکه‌وره‌وه له‌و بڕوایه‌دان چه‌ندێک ئه‌م ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی قه‌یرانی سوریا به‌رده‌وام بێت هێنده‌ی تر زیانی گیانی و ماڵی به‌دوای خۆیدا دێنێت.
هاوکات ئۆپزسیۆنی سوریا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیه‌کی تۆکمه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ر ته‌نها له پشتیوانی لۆژیکی و کۆمه‌کی مرۆڤانه‌دا نه‌مێنێته‌وه.
یاسر ئه‌لنه‌جار ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی سوریا ده‌ڵێت هۆکاری دواخستنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جۆره ڕاڕاییه‌ی له ناو ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریادا هه‌ن بۆ دیاریکردن و ناونانی سه‌رۆکی ئه‌و حکومه‌ته و هه‌ندێک ڕا و بۆچونیش هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کانی ئه‌و حکومه‌ته کاتییه.
ئه‌لنه‌جار ده‌شڵێت پێده‌چێت هاوپه‌یمانیی ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا نه‌یتوانیبێت متمانه‌ی ته‌واو و ئاڕاسته‌یه‌کی پۆزه‌تیفانه‌ش له کۆبوونه‌وه‌که‌ی دۆستانی سوریادا به‌ده‌ست بێنێت که له ڕۆما کرا.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی سوریا ده‌شڵێت بڕیاری هاوپه‌یمانیی ئۆپزسیۆنی سوریا بۆ بایکۆت کردنی کۆبوونه‌وه‌ی دۆستانی سوریا بڕیارێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، وه‌ک ده‌ڵێت "له‌وه‌ش سه‌یرتر به‌شداربوونی بوو له کۆبوونه‌وه‌که‌دا".
سه‌باره‌ت به کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییش بۆ سوریا یاسر ئه‌لنه‌جار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی سوریا که به‌شێکه له ئۆپزسیۆنی ناوخۆی سوریا ده‌ڵێت گه‌ر زلهێزه‌کانی جیهان و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش یارمه‌تی ئۆپزسیۆنی چه‌کداری سوریا ناده‌ن، خۆ ده‌توانن ڕێگه بگرن له‌و پشتیوانی له‌شکریی و لۆژیکیه‌ی بۆ ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ده‌کرێت له‌لایه‌ن ڕوسیا و ئێرانیشه‌وه.
ئه‌لنه‌جار ده‌پرسێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دۆستی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌توانن هه‌موو جۆره کۆمه‌کێکی ئه‌و ڕژێمه بکه‌ن، به‌ڵام وڵاتانی دۆستی گه‌لی سوریا ناتوانن یارمه‌تی و کۆمه‌کی پێویست بۆ گه‌لی سوریا دابین بکه‌ن؟
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یاس ئه‌لنه‌جار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی سوریا، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: