چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن شه‌ڕێکی قورس له ده‌وروبه‌ری شاری ڕققه له باکوری وڵاته‌که ڕوویداوه و له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌یان سه‌ربازی سوریایی و سه‌رهه‌ڵداوانیش کوژراون.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتوویه‌تی شه‌ڕه‌که چه‌ند کاژمێرێکی خایاندووه و زۆر که‌سیش له شاره‌که ڕایانکردووه.
ئه‌م ڕێکخراوه که بنکه‌ی له به‌ریتانیایه ده‌ڵێت له‌م شه‌ڕه‌دا هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانیش به‌کارهێنراون.
هاوکات سوریا و ئێران، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوناهبار ده‌که‌ن به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی بانێکه و دوو هه‌وا به‌هۆی دابینکردنی کۆمه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریایی که هه‌وڵی ڕوخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.
وه‌لید ئه‌لموعه‌لم ئه‌مڕۆ شه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تاران گوتوویه‌تی له‌وه تێناگات چۆن واشنتۆن پشتیوانی ئه‌و ڕێکخراوانه ده‌کات که گه‌لی سوریا ده‌کوژن و له هه‌مان ده‌میشدا سزا ده‌سه‌پێنێته سه‌ر سوریا له‌ڕێی گه‌مارۆی ئابوریه‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو واشنتۆن ڕایگه‌یاند ڕاسته‌وخۆ کۆمه‌کی خواردن و ته‌ندروستی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌کات له‌گه‌ڵ دابینکردنی 60 ملیۆن دۆلار وه‌ک یارمه‌تی له‌شکریی که که‌ره‌سته‌کانی جه‌نگ ناگرێته‌وه.
وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئه‌وروپاییش هه‌مان ڕێوشوێن بگرنه به‌ر.
ڕۆژی هه‌ینی یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا گوتوویه‌تی جه‌نگاوه‌ران پێویستیان به چه‌که له ئه‌مریکاوه نه‌ک خواردن و که‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکاشدا یاسر ئه‌لنه‌جار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی سوریا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر چه‌کیش بۆ ئۆپزسیۆنی ناوخۆی وڵاته‌که دابین ناکرێت خۆ هه‌نگاوی تر هه‌ن بگیرێنه به‌ر.
ئه‌لنه‌جار ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئۆپزسیۆنی سیاسی و سه‌ربازیی له‌ناو سوریاوه داوای ده‌که‌ن ڕاگرتنی هه‌موو شێوازێکی پشتیوانیکردنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده و دانانی کۆت و به‌نده له‌سه‌ر به هاناچوونی ڕژێمی سوریاوه له‌ڕێی دابین کردنی چه‌ک و ته‌قمه‌نی و که‌ره‌سته‌ی تری سه‌ربازیه‌وه له‌لایه‌ن ئێران و ڕوسیاوه به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێک بۆ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
ئه‌لنه‌جار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئاستی کۆمه‌که‌کانی ئێران گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی بڵێن سوریا پارێزگایه‌که له پارێزگاکانی ئێران.
ڕوسیا که هاوپه‌یمانێکی له مێژینه‌ی سوریایه ده‌ڵێت ئه‌و کۆمه‌که یارمه‌تیده‌ر نابێت بۆ کۆتاییهێنانی دوو ساڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا به‌ڵکو ده‌بێته هاندانێک بۆ ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کان تا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات بده‌ن له سوریادا.