له‌و ده‌مه‌ی هه‌تا دێت کات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیـکی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامه و ڕوو له کۆتایی‌هاتن ده‌کات، هاوکات دیموکراته‌کان و کۆماریـیه‌کان هێشـتا هه‌ر چه‌قیون و له بنبه‌سـتدان سه‌باره‌ت به خۆلادانیان له‌وه‌ی پـێی ده‌گوترێت که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی خه‌رجیـیه‌کان حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکایی که سبه‌ی هه‌ینی ده‌خرێته بواری جێبه‌جێـکردنه‌وه.
براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به نیازه سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی کۆنگرس‌دا کۆبـبێته‌وه، له‌و ده‌مه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیکی خه‌رجیـیه‌کان به بڕی 85 ملیار دۆلار ده‌سـتپـێـده‌کات، ئه‌مه‌ش له ئاکامی شـکسـتهێنانی یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی‌یه له گه‌یشـتن به چاره‌سه‌رێـکی مامناوه‌ندی له‌مه‌ڕ بوجه که یاریده‌ده‌ر ده‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی لاسه‌نگی و هه‌روه‌ها قه‌رزی سه‌رشـانی وڵات.
شایه‌نی گوتنه کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت وتووێژه‌کان به مه‌به‌سـتی سـازدانی گفتوگۆی بنیادنه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی کارێـک له‌مه‌ڕ که‌مکردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیـکی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تی ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان زیان به ئابوری ده‌گه‌یه‌نێت و به هه‌زاران که‌س له کاره‌کانیان به ناچاری له‌ده‌سـت ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها زیان به ئاماده‌باشی له‌شـکریشـمان ده‌گه‌یه‌نێت.