Accessibility links

ڕابه‌ری حزبوڵڵای عێراق دیسانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات

  • VOA News

واسق ئه‌لبه‌تات ڕابه‌ری حزبوڵڵای عێراق ده‌ڵێت ئه‌وان له‌ هێرشه‌که‌ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌ر که‌مپی موجاهیدی خه‌لقی ئێران له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا به‌رپـرسیارن‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات جاری دیکه‌ش هێرشیان ده‌که‌نه‌وه‌ سه‌ر.
ئه‌لبه‌تات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ لێـدوانێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی پـێشـتر چه‌ند جارێـک ئاماژه‌یان کردووه‌، بوونی ئه‌م ڕێـکخراوه‌ له عێراقدا جێی قبوڵ نیـیه‌ و داوایان له‌ حکومه‌ت کردووه‌ ده‌ریان بکات، به‌ڵام حکومه‌ت به‌ ده‌نگ داواکه‌یانه‌وه‌ نه‌چووه‌، بۆیه‌ په‌نایان بۆ بۆردومانکردنی که‌مپه‌که‌یان بردووه‌. گوتیشی ده‌یان جاری دیکه‌ هێرشیان ده‌که‌نه‌وه‌ سه‌ر تاوه‌کو عێراق جێده‌هێڵن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ 9 ی ئه‌م مانگه‌ به‌ گولـله‌ خومپاره‌ هێرش کرایه‌ سه‌ر که‌مپـی لیبریتی، ئه‌وه‌ی له‌ ئێسـتادا ئه‌ندامانی موجاهیدی خه‌لقی ئێرانی لێـیه‌. له‌ ئاکامدا 7 که‌س کوژران و 40 که‌سیش برینداربوون.
XS
SM
MD
LG