کاربه‌ده‌سـتانی شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان و ئێران کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران، ئه‌وه‌ی وا بۆ ده سـاڵه کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌ران کردووه له‌وه‌ی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربهێنرێت.
کۆبوونه‌وه‌کان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شـاری ئالمائاتی کازاخسـتان ده‌سـتیـپـێـکرد و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بن.
له‌م باره‌یه‌وه جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا گوتی هیواداره کۆبوونه‌وه‌کان پـێشـکه‌وتن به‌خۆیانه‌وه بـبینن و ئێران بۆخۆی به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری دیـپـلۆماسی هه‌نگاو بنێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه مایکڵ مان وته‌بێژی کاثرین ئاشتون به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا چاوه‌ڕوانن ئێران نه‌رمی بنوێنێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا پـێشـبینی ناکه‌ن وتووێژه‌کانی ئالمائاتی به ڕێـکه‌وتنێـکی ته‌واو بگات.
جێی ئاماژه‌یه کازاخسـتان یه‌کێـکه له کۆماره‌کانی پـێشووی ده‌وڵه‌تی سۆڤێتی جاران و ده‌ستبه‌رداری عه‌مباره‌کانی چه‌کی ناو‌کی خۆی بوو له پاش هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی سۆڤێت له سه‌ره‌تای سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکایی له‌م باره‌یه‌وه گوتی ده‌شێت کازاخسـتان نمونه‌یه‌کی باشبێت بۆ ئێران که چۆن ده‌سـتکه‌وتی به‌ده‌سـتهێناوه له پاش ده‌سـتبه‌رداربوونی له چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی.