ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌نتۆلیای تورکیا ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تی ئیمارات، له فڕۆکه‌که‌دا گوتوویه‌تی یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگه بۆ وڵاته‌که‌ی، بۆیه تورکیا ڕێگه نادات وه‌ک ئه‌وه‌ی له عێراقدا بوو دووباره بـبێته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت که‌س ڕێگه به‌وه بدات.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی له تورکیا، ئه‌ردۆغان گوتی پـرۆسه‌که به ڕاگواستنی به گوته‌ی خۆی تێرۆرسـتان بۆ وڵاتانی دیکه ده‌سـتپـێده‌کات، وه چۆڵکردنی که‌مپـی مه‌خمور ته‌نها به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ده‌کرێت.
له باره‌ی شه‌ڕی ناو سوریا، ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریکا گرت و گوتی هه‌تا ئێسـتا ئه‌وه‌ی نه‌کردووه که لێی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا. گوتی پـێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و چین وتووێژ بکات که ئه‌و دوو وڵاته هه‌ڵوێستیان نه‌رێنیـیه له به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌که‌دا.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له ڕێـکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عه‌ره‌بیش گرت و گوتی ڕاسته ڕۆڵێـکی ڕژد ده‌بینن، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان وه‌ک پـێویست نیـین.