ئاگری شه‌ڕی سوریا ژیانی له هونه‌رمه‌ندی کۆمیدی یاسین به‌قوش سه‌ند
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی سوریا یاسین به‌قوش شه‌وی یه‌کشه‌ممه به ئاگری شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداواندا پـێوه‌بوو و گیانی له‌ده‌سـتدا.
هه‌ریه‌ک له حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان یه‌کتری به کوشـتنی یاسین تاوانبارده‌که‌ن.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت له ناوچه‌ی که‌مپی یه‌رمووکی ئاواره فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له باشوری دیمه‌شق، گولـله خومپاره‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵـداوان به‌ر ئۆتۆمبیله‌که‌ی یاسین که‌وتووه و کوشتوویه‌تی.
سه‌رهه‌ڵـداوانیش ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئه‌سه‌د له گه‌ڕه‌کی عسـالی یه‌رمووک ئاڕپـیجیـیه‌کیان به ئۆتۆمبیله‌که‌ی یاسینه‌وه ناوه و له ئاکامدا یاسین گیانی له‌ده‌سـتداوه. ده‌شڵێن ئه‌مانیش لای خۆیانه‌وه چوون ته‌رمه‌که‌یان له ئۆتۆمبیله‌که هێناوه‌ته ده‌رێ پاش ئه‌وه‌ی ئاگری گرتبوو.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن ڤیدیۆی ڕووداوه‌که‌یان له‌سه‌ر یوتیوب داناوه و تیایدا سه‌رهه‌ڵـداوان ته‌رمه‌که‌ی یاسین نیشـان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ناسـنامه و پاسپـۆرته‌که‌یدا.
ئه‌م هونه‌رمه‌ده ته‌مه‌ن 75 سـاڵه، یه‌کێـک بوو له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌کانی سوریا که ڕۆڵی کۆمیدی ده‌بینی و به تایبه‌تی له‌و فلیم و درامانه‌ی له‌گه‌ڵ دوره‌ید له‌حام (غه‌وار ئه‌لتۆشه) و نیهاد قه‌لعی (حوسنی بوره‌زانی) و ناجی جه‌بر (ئه‌بو عه‌نته‌ر) کاریان تیایدا کرد و له جیهانی عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌کی به‌رفراون ناسران، له‌وانه هه‌ردوو زنجیره درامای " صح النوم" و "ملح و سکر".
یاسین به‌قوش له پاش خۆی 11 منداڵی جێهێشـتووه.