بۆ چه‌ند ساڵێک ده‌چێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی ڕووبه‌ڕووی خانمان ده‌بنه‌وه له‌ڕێی هه‌موارکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک یاسای تایبه‌ت به مافه‌کانی خانمان.
له پاش ئه‌و هه‌موارکردنه‌وانه سزاکان زیادکراون بۆسه‌ر ئه‌وانه‌ی تاوانی کوشتن به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها سزادانی ئه‌وانه‌ش که مافی خانمان پێشێل ده‌که‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوانه هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی خانمان ده‌که‌ن له ڕێی پڕۆژه جیاجیاکانیانه‌وه بۆ به‌گژدا چونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر خانمان.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌دا هێشتاش توندوتیژی به‌رامبه‌ر خانمان به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌ندێکیش له ڕێکخراوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ڕێژه‌کانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر خانمان به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندان زیادی کردووه نه‌ک که‌می کردبێت.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م جۆره به‌ره‌نجامانه چاوه‌ڕوانکراو بوون له‌پاش ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون، ئه‌گه‌ر وایه بۆچی؟
به‌ڵێن ساڵح به‌م پرسیاره‌وه ده‌چێته لای میوانه‌کانی مێزگرده‌که‌ی:
هه‌ڵاڵه ڕافع، چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری نی‌نا بنکه له سوید.
سارا قادر، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان بنکه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: