Accessibility links

ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بڕیارى دەرکردنى سوپاى عیراقى لە سەنتەرى شارەکەدا دەرکرد

  • Amir Goran

فەرماندەى فیرقەى دوو: بەدوورى نازانم هەمان سیناریۆى 2004 دووبارە ببێتەوە ..
حەسەن حبورى: پێویستە مالیکى بڕیارەکەى ئەنجومەن جێبەجێ بکات ..


حاجى حەسەن پیسۆ، ئەندامى کورد لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بۆ دەنگى ئەمریکا رایگەیاند بڕیارەکەى ئەنجومەن کە لەسەر داواکارى خۆپیشاندەران و ئەندامانى ئەنجومەنیش بوو، بڕیارێکى دەستوریە، چونکە بەپێى دەستور ئەرکى سوپا تەنها پاراستنى سنوورەکانە نەک سەنتەرى شاره‌کان.
حەسەن حبورى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لیستى عیراقیە داواى لە نورى مالیکى کرد بڕیارەکەى ئەنجومەن و خەڵکى پارێزگاکە جێبەجێ بکات و هۆشدارى دووبارەبوونەوەى هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانیشى دا لە لایەن هێزەکانى سوپاوە .
لە بەرامبەردا، لیوا عەلى فورەیجى فەرماندەى فیرقەى دووى سوپاى عیراق لە میانەى کۆنفراسێکى رۆژنامەوانى دا، دژایەتى خۆى بۆ بڕیارەکەى ئەنجومەنى پارێزگا دەربڕی و هۆشدارى دووبارە بوونەوەى هەمان سیناریۆى 11ی مانگی یازده‌ی سـاڵی 2004 ی دا، کاتێک سەرجەم بنکەکانى پـۆلیس کەوتنە ژێر کۆنترۆڵى چەکداران.
XS
SM
MD
LG