ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ده‌یان هه‌زار که‌س له ڤاتیکان کۆبونه‌وه بۆ گوێگرتن له پاپا بنێدیکت که دوا وتار و نوێژی پێشکه‌ش کرد له پێش په‌نجه‌ره‌ی ئاپارتومانهکهی که ده‌ڕوانێته سه‌ر گۆڕه‌پانی سنت پیترز.
پاپا به خه‌ڵکه‌که‌ی گوت واز له کڵێسا ناهێنێت و له پاش خانه‌نشین بوونیشی له هه‌فته‌ی داهاتو، ئه‌و له خزمه‌تکردن به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڕێگای نوێژ‌و نیزای.
پاپا که ڕێبه‌ری زیاتر له یه‌ک میلیارد کاتۆلیکی جیهانه، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ دوا جار له‌به‌رده م خه‌ڵکی له گۆڕه‌پانی سنت پیترز ده‌رده‌که‌وێت.
له هه‌مانده‌م ژماره‌یه‌ک کاردینال له سه‌رانسه‌ری جیهان وا ده‌گه‌نه ڕۆم بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرێک بۆ پاپا له کاتێک ڤاتیکان ڕووبه‌ڕووی ڕاپۆرتی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه که بونه‌ته مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
ڤاتیکان ڕه‌خنه‌ی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن گرتۆته‌وه و ده‌ڵیت گوشاریان خستۆته سه‌ر کاردیناله‌کان پێش هه‌ڵبژاردنی جێگرێک بۆ پاپا.