Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما داوا له‌ کۆنگرێس ڕێگا بگرن له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانی حکومه‌ت به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی

  • VOA News

سه‌رۆک ئۆباما داوای له‌ کۆنگرێسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌ تا که‌م کردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیکی یه‌ک ترلیۆن و دوسه‌د ملیار دۆلار ڕابگرێت له‌ به‌رنامه‌و پرۆژه‌ ناوخۆی و به‌رگرییه‌کاندا.
ئه‌گه‌ر بێتوو تا ڕۆژی یه‌کی سێ کۆنگرێس و کۆشکی سپی نه‌گه‌نه‌ ئه‌نجامێک یان ڕیککه‌وتنێک له‌سه‌ر بودجه‌ ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌یه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێکردن.
له‌ میانه‌ی ووتاره‌ ڕادیۆییه‌ هه‌فتانه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما گوتویه‌تی ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌زار کارو هه‌روه‌هاش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی.
XS
SM
MD
LG