له‌نێو ڕه‌وشیکی ئاڵۆزی سیاسی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کۆماری ئیسلامی ئێران مانۆڕێک بۆ به‌هێزترین له‌شکری خۆی ده‌ستپێده‌کات.
هه‌ردوو هێزی زه‌مینی و ئاسمانی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی به‌شدارن له‌م مانۆڕه سێ ڕۆژیه‌دا و وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌م مه‌شق و ڕاهێنانه‌ی ده‌کرێن به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی تواناییه‌کانی شه‌ڕکردنی ئه‌م هێزانه‌یه.
ئه‌م مانۆڕه له‌شکرییه هاوکاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی پشێویه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌ی هه‌یه‌تی.
هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا جارێکی تر‌یش ئیسرائیل جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێتوو دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ تاران‌دا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئه‌نجامی نه‌بوو ئه‌وا ڕێ و شوێنی له‌شکریی دژ به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران ده‌گرێته به‌ر.
هه‌ردوو نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان فرزه‌ند شێرکۆ و زریان ڕۆژهه‌ڵاتی له‌م مێزگرده‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: