هێزه‌کانی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ستیان کردووه به مه‌شق و ڕاهێنانێکی 3 ڕۆژی هێزی زه‌مینی و ئاسمانی به مه‌به‌ستی نوێکردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی بۆ شه‌ڕکردن.
ته‌له‌فزیونی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت له‌م مانۆڕه سه‌ربازیه‌دا هێزه زه‌مینیه‌کانی پاسداران که به به‌هێزترین هێزی له‌شکریی ئێران ناودێری کردووه له ده‌وروبه‌ری شاری سیرجان له باشوری وڵاته‌که مه‌شق و ڕاهێنانه‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن.
له دیمه‌نه ته‌له‌فزیۆنیه‌کاندا سه‌رباز و تانک نیشاندراون له ده‌می هێرشکردنیان بۆسه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی وه‌ک بنکه‌ی دوژمنان بۆیان دانراون.
له‌و ڕاپۆرته‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئێران‌دا ته‌نها ئه‌وه‌نده باسکراوه ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م مانۆڕه له‌شکرییه ته‌نها بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی تواناییه‌کانی شه‌ڕکردنی ئه‌و هێزانه‌یه و هیچ ورده‌کاری و زانیاریه‌کی تری باس نه‌کردووه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌م مانۆڕه له‌شکریانه له نێوه‌ندی هه‌روادێ و زیادبوونی پشێویه‌کانی نێوان ئێران و رۆژئاوایه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران.
ئیسرائیل ئاماژه‌ی به گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی له‌شکریی کردووه ئه‌گه‌ر هاتوو وتووێژه‌کان شکستیان هێنا له‌وه‌ی ئێران به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران 16 شوێنی ده‌ستنیشانکردووه له ناوچه‌ی جیاجیادا بۆ دروستکردنی کارگه‌ی ناو‌کی وزه‌ی ئه‌لکتریکی وه‌ک به‌شێک له‌و پلانه‌ی هه‌یه‌تی بۆ به‌رهه‌م هێنانی 20 هه‌زار میگاوات له وزه‌ی ئه‌لکتریک له ماوه‌ی 15 ساڵی داهاتوودا.
کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێت پێویستی به 20 کارگه‌ی له‌و جۆره هه‌یه بۆ دابینکردنی وزه‌ی ئه‌لکتریکی.
ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌شڵێت ئێران سه‌رچاوه‌ی نوێی یۆرانیۆمی دۆزیوه‌ته‌وه له‌ناو وڵاته‌که‌دا و به‌مه‌ش عه‌مماری یۆرانیۆم ده‌گاته 4400 تۆن که سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نها 1527 تۆنی هه‌بوو.