ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌رله‌مانتارانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی کورده‌کانی تورکیا (به‌ده‌په) بۆ دیداری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه به‌ره‌و زیندانی ئیمرالی به‌ڕێكه‌وتن و گوتووشیانه له‌پاش کۆبونه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا هیچ زانیاریه‌ک باس ناکه‌ن.
شانده‌که‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په بریتین له (سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر، په‌روین بۆڵدان و ئاڵتان تان).
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه کردووه په‌رله‌مانتاران كاتێك گه‌یشتونه‌ته (ئاتاكۆی مارینا) له‌وێ له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسانی ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه رووبه‌ڕووی پرسیار كرانه‌وه، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا په‌رله‌مانتاران ڕایانگه‌یاندووه، كه ئه‌وان دوای ئه‌نجامدانی دیداره‌كه ئاماده نابن لێدوان بده‌ن‌و پێده‌چێت هاوسه‌رۆكانی پارته‌كه‌یان به‌و كاره هه‌ستن.
میدیای توركیا له‌زاری وەزیری دادی وڵاته‌که‌وه ده‌ڵێن كه سه‌عدوڵا ئێرگین ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئه‌ندامانی شاندی به‌ده‌په بۆ سه‌ردانیكردنی ئیمراڵی.
دوابه‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی له‌لایه‌ن پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیاوه، له‌سه‌رتای مانگی ڕابردودا بۆیه‌كه‌مجار شاندێکی تری به‌ده‌په که سیاسه‌توان و ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌حمه‌د تورک (هاو سه‌رۆکی که‌جه‌ده) یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی شانده‌که که سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیانكرد له دوڕگه‌ی ئیمراڵی و وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێ‌کرد بۆ ماوه‌ی پێنچ كاتژمێر له‌گه‌ڵیدا كۆبونه‌وه.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان لە مانگی دووی ساڵی 1999 له وڵاتی‌كینیا ده‌ستگیرکرا و گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ توركیا، پاش دادگاییكردنی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراو دواتر سزاكه‌ی گۆڕا بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی‌و 14 ساڵه لەدورگەی ئیمرالی له‌زینداندایه.
چه‌ند ساڵێكه له تورکیا له‌لایه‌ن پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌که‌وه هه‌وڵه‌كانی پڕۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی ده‌ستی پێکردووه و وه‌ک ئانکه‌ره ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا به‌شێکه له پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراسی.