هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستاندا گه‌یشتۆته ڕێکه‌وتنێک بۆ پاره‌دانی کۆمپانیاکای نه‌وت که له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کار ده‌که‌ن.
خالید شوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی نکوڵی له‌و هه‌واڵه ده‌کات و ده‌ڵێت ڕۆژی 5شه‌ممه کۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوو لادا کراوه بۆ تاووتوێکردنی ناکۆکیه‌کان له‌سه‌ر بودجه وته‌نها هه‌ر پێشنیاز له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا کراوه نه‌ک ڕێکه‌وتن و هاوپه‌یمانی کوردستانیش ئه‌و پێشنیازه‌ی ناردۆته‌وه بۆ حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر وه‌ک ده‌ڵێت چونکه بڕیار لای حکومه‌تی هه‌رێمه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت ئاماژه به‌راییه‌کان وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن که ڕێکه‌وتتنێک له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌ش نه‌یه‌ته ئاراوه و پێویستیش بوو ئه‌م دانوستاندنانه‌ی ئێستا له په‌رله‌ماندا ده‌کرێن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بکرابان و حکومه‌تی هه‌رێمیش وه‌های پێباشه ئه‌و دارییه له چوارچێوه‌ی خه‌رجیه سه‌ره‌کیه‌کانی عێراقدا بێت نه‌ک له لای تره‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌رخانبکرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: