هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت به‌غدا و مۆسـکۆ خوازیارن ڕێکه‌وتنی کڕین و فرۆشتنی چه‌کی نێوانیان جێبه‌جێ بکه‌ن که مه‌زه‌نده‌ده‌کرێت به‌هاکه‌ی 4 ملیار دۆلار ببێت.
زێباری ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئنته‌رفاکسی ڕووسی گوت ئه‌و پـێـیوایه دواکه‌وتنی کڕین و فرۆشـتنی چه‌ک له ڕووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی دابه‌شـکردنی پاره و قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که که هه‌تا ئێسـتا په‌رله‌مانی عێراق بوجه‌ی 2013 ی په‌سه‌ند نه‌کردووه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆمپانیای ڕۆسۆبۆرۆن ئیکسپـۆرت که به‌رپـرسه له هه‌نارده‌کردنی چه‌که‌کانی حکومه‌تی ڕووسیا، گوتی هێشـتا ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا مۆرکراوه هه‌ڵنه‌وه‌شـاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا نه‌چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه عێراق له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا بازاڕێـکی گه‌رمی چه‌ک بوو بۆ ڕووسیا، به‌ڵام له پاش سـاڵی 2003 و ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن، به‌و شێوه‌یه نه‌ما.