Accessibility links

ڕووسیا دوو فڕۆکه‌ بۆ سوریا ڕه‌وانه‌ده‌کات به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی

  • VOA News

خانمه‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌نگه‌تاوی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا ڕووسیا سبه‌ینێ دوو فڕۆکه‌ی خۆی بۆ سوریا ڕه‌وانه‌ ده‌کات به‌ مه‌به‌سـتی گه‌یاندنی 46 تۆن کۆمه‌کی مرۆیی و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیـیه‌ ڕووسیانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵن.
ئیرینا ڕووسیۆس گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌که‌ گوتیشی بڕیاره‌ هه‌ردوو فڕۆکه‌که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی لازقیـیه‌ی باکوری ڕۆژئاوای سوریا بنیشنه‌وه،‌ وه‌ کۆمه‌که‌کانی ده‌یبه‌ن بریتی ده‌بن له‌ چادر و به‌رهه‌مهێنه‌ری وزه‌ی ئه‌لیکتریک و که‌لوپه‌لی ناوماڵ و 11 تۆن خۆراک.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش کرد که‌ هاوڵاتیانی وڵاتانی کۆمنۆلثیش ده‌گێڕنه‌وه‌، واته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی پـێشـتر به‌شێـک بوون له‌ سۆڤێتی جاران.
XS
SM
MD
LG