Accessibility links

فه‌ڕه‌نسا 11 که‌س به‌ کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ په‌که‌که‌ تاوانبارده‌کات

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسـا سکاڵای سه‌ره‌تایـیان له‌ دژی 11 که‌س تۆمارکردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن به‌‌ زۆر پاره‌یان له‌ خه‌ڵـک کۆکردۆ‌ته‌وه‌ بۆ پارتی کرێـکارانی کوردسـتان.
ئه‌م 11 که‌سه‌‌ به‌شێـکن له‌و 23 که‌سه‌ی‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسـا ده‌سـتگیرکران به‌ گومانی سه‌ندنی پاره‌ له‌ هاوڕێ کورده‌کانیان به‌ مه‌به‌ستی کڕینی چه‌ک بۆ په‌که‌که‌.
ئۆفیسی داواکاری گشـتی پاریس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا پاش لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و 11 که‌سه‌، حه‌وتیان به‌ ده‌سـتگیرکراوی هێڵراونه‌ته‌وه‌ و چواریشیان به‌ که‌فاله‌ت ئازادکراون.
XS
SM
MD
LG