Accessibility links

زیادبوونی کاریگه‌ری قه‌یرانه‌ سیاسیـیه‌کانی عێراق به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی موسڵدا

  • Amir Goran

لە ماوەى 48 کاتژمێرى رابردوو تەنها لە موسڵ 10 کەس کوژراون ..
حونەین قەدۆ : ڕووداوەکان پەیوەندیـیان بە ئاڵۆزى سیاسیەوە هەیە ..
قایمقامى تەلەعفەر : گومانمان لە هێزە ئاسایشیەکان هەیە ..
لەگەڵ بەردەوامى قەیرانى سیاسى و ناڕەزایى وخۆپیشاندانەکان، هه‌تا دێت ڕەوشى ئاسایش ڕوو لە خراپى دەکات. لە ماوەى کەمتر لە 48 کاتژمێرى ڕابردوودا تەنها لە موسڵ 10 کەس کوژراون.
شارەزایان و ئاگایانى سیاسى خراپـبوونى ڕەوشى ئاسایش بۆ ململانێ و قەیرانە سیاسیەکە دەگەڕێنـنەوە.
دکتۆر حونەین قەدۆ ئەندامى پەرلەمانى عێراق سەر بە پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت کێشە سیاسیەکان بۆشایى گەورەى ئەمنیان دروستکردووە. دەشڵێت کاربەدەستانى سەربازیش کەوتوونەتە نێو ململانێکان و فەرمانى پارتەکانیان جێبەجێ دەکەن.
لە بارەى چۆنیەتى کوژرانى عەمید عەونى عەلى بەڕێوبەرى هەواڵگیرى گشتى لە وەزارەتى بەرگرى عێراق کە لە تەلەعفەر کوژرا، عەبدول عال عەباس قایمقامى قەزاى تەلەعفەر لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ڕووداوەکە لە پـێش چاوى هێزێکى زۆرى ئاسایش و لە ناوچەیەکى پارێزراو ڕوویدا کە ئەوەش گومانى لامان دروستکردووە لەوەى کە دەستێکى خراپکار لە ناو هێزەکەدا هەبووبێت. سەبارەت بە بارى تەنگەتاویش کە دواى ڕووداوى کوشتنى ئەو کاربەدەستە راگەیه‌نرابوو، دەڵێت بریارى قەدەغەی هاتوچۆکردن بە شەو تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
XS
SM
MD
LG