له‌کاتیک ناوچه‌که و به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به قۆناخێکی هه‌ستیار ی گواستنه‌وه دا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، نیگه‌رانیه‌کان که‌م نین سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی تایفی له ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی ئیسلامی‌دا. پرسیار زۆرن له‌سه‌ر کاریگه‌ری ئه‌م ناکۆکیانه به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا و ئه‌گه‌ری قوڵتر بوونه‌وه‌یان و ڕۆڵی ولاتانی وه‌ک ئێران له په‌ره‌پێدان به ئه‌م ئاڵۆزیه تایفییانه.
دکتۆر كه‌مال سیدۆ به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی رێكخراوی گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو
ده‌ڵێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر کێشه‌ی چاره‌سه‌رنه‌کراو هه‌ن و زۆر لایه‌نی سیاسی و وڵاتانی وه‌ک ئێران، سه‌عودی، و قه‌ته‌ر ناکۆکی مێژوویی نێوان سوننه و شیعه به‌کار دێنن بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی ده‌سته‌ڵاتیان . دکتۆر سیدۆ ده‌شڵێت ئه‌م ناکۆکیانه مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر پێشخستنی دێموکراسی.
دکتۆر جه‌بار قادر مێژووناس و پسپۆری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت پێیوایه ده‌بێت له چوارچێوه‌یه‌کی فراوانتردا سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکرێت که په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌ڵاتی سه‌دان ساڵه‌ی سوننه له ناوچه‌که دا هه‌یه و شیعه‌کان له هه‌ر شوێنێک که‌ده‌سته‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست ده‌یان هه‌وێت
تۆڵه‌ی سه‌دان ساڵه بکه‌نه‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها باسی به ئاگاهاتنه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌کات-ئه‌و شیعانه‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆر له‌بن ده‌سته بوون له ژێر ده‌سته‌ڵاته‌کاندا و زۆر به ئاسایی سێری ئه‌م باره‌یان ده‌کرد به تایبه‌تی له پاش شۆڕشی 1979ی گه‌لانی ئێران زیاتر به ئاگا هاتنه‌وه. دکتۆر جه‌بار باسی چاکسازی ئایینی ده‌کات هاوشێوه‌ی ئه‌وڕوپا که هه‌ڵبه‌ته له دوای 150 ساڵ شه‌ڕی ئایینی کرا. جه‌بار قادر پێشبینی شه‌ڕێکی ئایینی درێژده‌م بۆ ناوچه‌که ده‌کات ئه‌گه‌ر پێشی ئه‌و ناکوکییه تایفییانه نه‌گیرێت.